AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٠ ٠٩:٢٣

بەخشینی ئەندامانی جەستەی گەنجێکی سنەیی بە چوار نەخۆش

بەخشینی ئەندامانی جەستەی گەنجێکی سنەیی بە چوار نەخۆش

کارناسی پێشکەش کردنی ئەندامانی لەشی زانکۆی پزشكی کوردستان وتی: دووهەم حاڵەتی پێشکەش کردنی ئەندامانی جەختە لە کوردستان بە پێشکەش کردنی چوار ئەندامەوە لە لەشی گەنجی سنەی بە ناوی چیا بامشاد تۆمار کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەهیە عەلی کەرەمی وتی: خوالێخۆشبوو چیا بامشاد، گەنجی 29 ساڵانی سنەیی ، یەکەمی خەرمانان بە هاتنە خوارەوە ئاستی وشیاری لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە خەوێندرا.

ناوبراو زیادی کرد: شەش ڕۆژ دوای ئەوە و لە حەوتی خەرمانان تووشی مەرگی مێشک هات و بە قبووڵ کردنی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە چوار ئەندامی جەستەی لەوانە گورچیلە، دڵ و جەرگی پێشکەشی چوار نەخۆش کرا.

بە وتەی ناوبراو و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکانی پشت ڕاست کردنەوەی مەرگی مێشک، کاتژمێر 4 ی بەیانی ڕۆژی هەشتی خەرمانان خوالێخۆشبوو چیا بامشاد بۆ پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سینای تاران.

News ID 51464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha